به‌ره‌و مه‌رگ سه‌رده‌که‌وم
له نیوه‌شه‌وی هاوینێکی بێده‌نگ و خاموشدا
به‌ره‌و بۆنی وه‌نه‌وشه‌یی درمێخه‌که‌کان ده‌خزێم
به ئه‌ندێشه‌ی ئاودا تێده‌په‌ڕم
سێبه‌ره‌کانم له خاک‌دا ده‌خوێنمه‌وه
پۆلێ مه‌لی که‌وه‌ڕه‌نگ به دوایین هه‌ناسه‌مدا تێده‌په‌ڕن.
من هیچ کاتێ هاژه‌ی با م بیر نایه‌ته‌وه
هیچ کاتێ بارانی چاوه‌کانت چاوه‌کانم ته‌ڕ ناکات و
ئاواتی شانه‌ی ده‌سته‌کانت له خه‌و خه‌به‌رم ناکاته‌وه
ته‌نیا ده‌نگێکی ئاشق له کۆڵانێکی ته‌ریکدا
کچه شینپۆشه‌که‌ی ئاویه‌ر بانگ ئه‌کا:
"کاڵێ بۆ خاتر به‌رزی ئاویه‌ر
له تۆی په‌نجه‌ره سه‌ر بێرانه ده‌ر
ئه‌گه‌ر خه‌فتگی،ئه‌گه‌ر هه‌ی بێ‌دار
بژنه‌وه ناڵه‌ی منی ده‌رده دار"
له نیوه‌شه‌وی هاوینێکی بێده‌نگ و خاموشدا
به‌ره‌و بۆنی وه‌نه‌وشه‌یی درمێخه‌که‌کان ده‌خزێم
به ئه‌ندێشه‌ی ئاودا تێده‌په‌ڕم
سێبه‌ره‌کانم له خاک‌دا ده‌خوێنمه‌وه
پۆلێ مه‌لی که‌وه‌ڕه‌نگ به دوایین هه‌ناسه‌مدا تێده‌په‌ڕن.
من هیچ کاتێ هاژه‌ی با م بیر نایه‌ته‌وه
هیچ کاتێ بارانی چاوه‌کانت چاوه‌کانم ته‌ڕ ناکات و
ئاواتی شانه‌ی ده‌سته‌کانت له خه‌و خه‌به‌رم ناکاته‌وه
ته‌نیا ده‌نگێکی ئاشق له کۆڵانێکی ته‌ریکدا
کچه شینپۆشه‌که‌ی ئاویه‌ر بانگ ئه‌کا:
"کاڵێ بۆ خاتر به‌رزی ئاویه‌ر
له تۆی په‌نجه‌ره سه‌ر بێرانه ده‌ر
ئه‌گه‌ر خه‌فتگی،ئه‌گه‌ر هه‌ی بێ‌دار
بژنه‌وه ناڵه‌ی منی ده‌رده دار"