۱۳۸۸ بهمن ۴, یکشنبه

دڵێکی دژوار

دڵێکی دژوار و پرمه‌ی گریانێکی هه‌میشه‌ که‌وگ
له‌م غوربه‌تستانه‌
کوا سۆرانییه‌ سووره‌کانی جله‌که‌م
تا گریانه‌کانمی پێ دابماڵم
یا له‌ به‌ر ئاوێنه‌ی چاوه‌کانتدا
دوو ده‌سماڵه‌ بکه‌م
یان هه‌رای زکر بخه‌مه‌ دڵی ئه‌م ده‌شته‌ پڕ له‌ ئاهوه‌
وا له‌ ده‌نگی با و باڵنده‌ به‌ولاوه‌
شتێکی تریان نه‌بیستووه‌
تۆ بڵێی ترپه‌ی دڵی من
ئاهووه‌کانی ئه‌م ده‌شته‌ش ڕاو بنێت ؟

۱ نظر:

Unknown گفت...

slaw dade feranek destxosh bo ew Shere jwane be ijazet le ser weblagekem dana.chavi kake fereidoon mach dekem.
www.nsara.blogfa.com